دەستەی گەشت و گوزار: لە شەش مانگی رابردوو یەك ملیۆن و 750 هەزار گەشتیار هاتوونەتە كوردستان

 

لەگەڵ تەواو بوونی وەرزی هاوین كە لەم وەرزەدا ناوچە گەشتیاریەكان جمەیاندێت لە گەشتیاران, وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستانیش ئاشكرای دەكات كە لە شەش مانگی رابردوو یەك ملیۆن و حەفسەد و پەنجا هەزار گەشتیار لە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، رایگەیاند “بە پێی ئامارە بەردەستەكانی دەستەی گەشت و گوزار رێژەی گەشتیاران ئەمساڵ لە دەرەوەی پێشبینیەكان بووە بە جۆرێك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ یەك ملیۆن و 750 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیانكردووە, پێبینی دەكرێت تا كۆتای ئەمساڵ بگاتە سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار گەشتیار”.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان وتیشی: “ساڵی پار رێژەی هاتنی گەشتیاران یەك ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار بووە، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە زیاترە لە ساڵی پار و ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر كەرتی گەشتیاریدا هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە چەند رێنماییەكمان بۆ ئاسانكاری گەشتیاران دەركردووە”.

Back to top button