چین سێ مانگی دەستكردی رەوانەی ئاسمانكرد
پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا گەیشتۆتە ئاستێك لە ئێستادا وڵاتانی دونیا لە كێبڕكێی توند دان بۆ دەست خستنی زانیاری لە بارەی گەردوون و جیهانی دەرەوە, دواهەمین هەولەكانی وڵاتی چین دەستی پێكرد كە سێ مانگی دەستكردی رەوانی بۆشای ئاسمانكردووە بۆ چاودێری كردنی ئاوهەوای جەمسەرەكان.
ئاژانسی هەواڵیی شینخواـی چینی بڵاوی كردۆتەوە كە وڵاـی چی نسێ مانگی دەستكردنی هەڵدواوەتە ئاسمان, كە دوانینان بچوكن و یەكێك گەورە كە مانگە دەستكردە گەورەكە لە ناوەندی هەڵدانی مانگی دەستكردی تایوەن لە هەرێمی شانشی-یەوە بە رۆكێت بەرەو خولگەكەی رەوانە كراوە.
دوو مانگە دەستكردە بچووكەیش كە كێشیان ١٦ كیلۆگرام دەبێت و لە لایەن دوو كۆمپانیای تایبەتەوە دروستكراون، بە مەبەستی چاودێریكردنی ئاووهەوای جەمسەرەكان بەكاردەهێنرێن.
هەردوو مانگە دەستكردەكە تەمەنیان ساڵێك دەبێت و زانیاری كۆدەكەنەوە لەسەر پلەكانی گەرمی ئاوەكانی ناوچەی جەمسەر و دەورووبەری، هاوكات لەسەر گۆڕانكاری كەشوهەوای جیهانیش زانیارییەكان كۆدەكەنەوە.