لە عەفرین تەقینەوەیەكی بەهێز روویدا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

 

لە دوای ئەوەی شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان لە لایەن سوپای توركیا و هێزە ئیسلامیەكانی سەر بە توركیا داگیركرا, لەو كاتەوە ژیانی هاوڵاتیانی كورد كەوتۆتە ژێر مەترسی و جگە لەوەی كە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دورست بوونە, رووداوەكانی تەقینەوەو كردەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت, ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز روویدا و بەپێی‌ زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردۆتەوە كە ، ئەمڕۆ تەقینەوەك لە رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەسەر رێگای راجۆ لە ناوەندی عەفرین روویداوە”.
بەپێی هەندێك وێنە و گرتە ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، زیانی زۆر بە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەكە گەیشتووە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

https://streamable.com/w9hn0

Back to top button