بە پێی بڕیار وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ بە سیستەمێکی نوێ کار دەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاهێنانی بە ١٤٠٠ بەڕێرێوەبەرو مامۆستا و یاریدەدەر کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵی خوێندندا قوتابخانەکان بە سیستەمی ( داتابەیس ) ئەرکەکانیان بەرێوە بەرن .
بە پێی هەمان بڕیار کار ئاسانی لە نێوان وەزارەتی پەروەردەوە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و قوتابخانەکاندا دێتە ئاراوە .
لەمبارەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای پاریزگاری سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات لە وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵدا بە هەموو تواناوە هەڵ دەدەن لە زۆربەی قوتابخانەکاندا سیستەمی داتا بەیس جێگیر بکرێت .
لەم سیستەمەدا واتە داتابەیس ( بە شێوەی ڕاستەوخۆ ) ئۆنلاین پەروەردەکان و وەزارەتەکانی هەموو قەزاو ناحیەکان بە یەکەوە گرێ دەدرێن ڕێگری لە رۆتینات دەکرێت .