تەرمی گەنجێکی هەولێری لە گەلی شێرانە دۆزرایەوە

 

لە دووای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ” عیماد عوسمان ” لە گەڵ چەند گەنجێکی هاواڵی دەچنە گەلی شێرانە

بۆ سەیران لە ناحیەی دێرەلووک ، هەر ئەو رۆژە عیماد بێ سەرو شوێن دەبێت و ئەمڕۆ تەرمی ساردەوەبووی دۆزرایەوە .

 

لەم بارەوە سامی ئوشانە بەرێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بۆ ڕاگەیاندنەکان روونی دەکاتەوە تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە .

 

زانیاریەکان تا ئێستا باس لەوە دەکەن عیماد تەمەنی ٢٢ ساڵان  لە ئاودا خنکاوەو پێشتر لە چێشخانە و کافتریاکان کاری کردووە .

Back to top button