سزای خۆدزینەوە لە ئەرکی رۆژانە فەرمانبەرانی “کۆیە” شی گرتەوە
لە دووای ئەوەی یاساکانی کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ چۆنیەتی ئەرکی فەرمانبەران لە کاری رۆژانەدا ڕوونکردنەوەی دا ، رۆژی پێنجشەممە قایمقامی کۆیە سەردانی فەرمانگەکانی شارەکە دەکات و بۆی ڕوون دەبیتەوە تەنیا لەم رۆژەدا ٢٤ فەرمانبەر نەچوونەتە شوێنی کاری خۆیان ، بۆیەش بە پێی بڕیار هەر ٢٤ کەسەکە سزا دەدرێن .
یوسف کەلکانی قایمقامی کۆیە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات تەنیا لە فەرمانگەی ئاوی کۆیە ٢٤ کەس لەم رۆژەدا لە سەرکار نەبوون .
وەک باس دەکات بۆ یەکەم جار مووچەی ئەمڕۆژەیان دەبڕدرێت و لە دوای چاوەدێری لە ئەگەری دووبارە کردنەوەدا ئیجرائاتی تایبەتیان لە گەڵ دەکرێت