ئەمریکا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراق دەکات

هەرلایەنێک ، تەنانەت بەهێزترین کۆتلەی پەرلەمانی عێراقیش مامەڵە لە گەڵ سوپای پاسدارانی ئێران دا بکات بە توندترین شێوە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزا دەدرێت ، ئەوە هەڕەشەی ئەمڕۆی هەینی واشنتۆن بوو لە بەرپرسانی عێراق .
ڕاستەوخۆش ناوی ئاراس حەبیب سەرۆکی حزبی ( موئتەمەری وەتەنی ) وەک نمونە ناوی هاتووە .
مارشاڵ بیڵینگڵسیا یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری نەهێشتنی تیرۆر لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند عێراق قوربانی دراوسێتی ولاتێکی تیرۆریست پەروەری وەکو ئێرانە . “.