بەغدا بە نیازە مووچەی پێشمەرگە ڕەوانەی کوردستان بکات

 

دوای هەشت مانگ لە دەستبەکار بوونی عادل عەبدولمەهدی و بەردەوامی دانوستانەکان لە نیوان بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان ، ئەمڕۆ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای دەکات وا بڕیارە بەغدا مووچەی پێشمەرگە بۆ کوردستان ڕەوانە بکات .

 

فارس عیسا لەم بارەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی بەغدا بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەمساڵ و بەر لە دەستپێکی  ساڵی نوێی دارایی  ٦٨ ملیارد دیناری عێراقی بۆ پێدانی مووچەی هێزەکانی  پێشمەرگەی کوردستان ڕەوانە  بکات .

 

فارس عیسا هەروەها گووتی ئەم بڕیارە لە مێژە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دراوە ، بەڵام کێشە و ناکۆکیە سیاسیەکان هۆکارن بۆ دووا کەوتنی بڕیارەکە ، بەڵام حکومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵدایە ، کێشەکە چارەسەر بکرێت .

 

 

Back to top button