( پاشایەتی کێوە زەرد ) ناوی وڵاتێکی تازە دامەزراو

ئەو وڵاتە نوێیە دەکەوێتە نێوان میسرو سوودانەوە
ئاشکرا بوونی وڵاتێکی نوێ بە ناوی پاشایەتی کێوەزەرد (مملكة الجبل الأصفر) لە نێوان سنووری دوو وڵاتی میسر و سودان بۆ هەمووان بۆتە جێگەی سەرسوڕمان .
ئەو پاشایەتیە لە سنوورێکی جوغرافیایی دادەمەزرێت کە تا ئێستا هیچ وڵاتێک خۆی بە خاوەن نەزانیوە ، ڕۆژی پێنج شەممە ئافرەتێکی ( لوبنانی – ئەمریکی ) بە ناوی دۆکتۆرە نادرە ناسیف کە خۆی بە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ناساند بە ڕاگەیاندن کرا .
ناسیف لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ٦ خولەکیدا گووتی من لە لایەن پاشای ئەو وڵاتەوە قسە دەکەم و ڕایدەگەێنم بەفەرمی ناساندی وڵاتی کێوە زەرد لە شاری ( ئەدسای ئۆکرانیا)وە ڕادەگەێنم و یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتەش هەر لێرە نووسراوەتەوە . بەڵام ناوی ئەندامانی کۆنفرانس و ناوی پاشاکەی ڕانەگەیاند
خانمی ناسیف لە درێژەدا گووتی ئەم دەوڵەتە نوێیە بەهەشتی ئاشتی و عەداڵەت و ئاسایش دەبێت بۆ کۆچبەران و ئاوارەکان و لێقەوماوانی هەموو جیهان .