چــا و تواناکانی مێشك .. ڕاستیەکان ڕوون بووە
ئامادەکردنی چـا لەوانەیە لە گەلێك بۆ گەلێکی دیکە جیاوازی هەبێ بەڵام توێژینەوەکان دووپاتیان کردەوە هەموو جۆرەکانی کۆدەبنەوە لە سوودێکی تەندروست و لە نوێترین توێژینەوە دا لە زانکۆی نیشتیمانی سەنگافورا کە ساڵی 2015 ــ 2018 ئەنجام درا بۆ 36 کەس ڕوون بووە ئەوانەی هەفتانە 4 جار چا دەخۆنەوە بۆ ماوەی 25 ساڵ خاوەن توانای فام کردنی زیاترن.
فینگ لی یەکێکە لە دیارترین توێژینەرانی ئەم بابەتە کە تاقیکردنەوەکانیان لە ڕێگای تیشکی سینی ئەنجام دا لە سەر مێشکی کەسانی خۆبەخش و دەرئەنجامەکان بۆ یەکەم جار پەیوەندیەکی ئەرینی نێوان خواردنەوەی چــا و پێکهاتەی مێشك ئاشکرا دەکەن.
سەرچاوە : سکای نیوز