ھەڵوێستێكی پاشای بۆلیود (شارۆخان) دەبێتە جێگەی باس و خواس

ھەڵوێستێكی ئەكتەری بۆڵیود شارۆخان ناسراو بە پاشای بۆڵیود، دەبێتە جێگەی باس و خواس لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان.

لەیەكێك لە چاوپێكەوتنێكیدا باس لەوە دەكات، كە چۆن رەفتار لەگەڵ ھاوسەرەكەی و كچەكەی دەكات، دەڵێت”ماوەی زیاتر لە 30ساڵە ھاوسەرگیریم كردووە، تەنھا بۆ یەك جاریش سەری ناو جانتای ھاوسەرەكەم نەكردووە، سەیری مۆبایلەكەیم نەكردووە، تەنانەت بۆ چوونە ناو ژووری نووستنیش ئەگەر دەرگاكە داخرابێت لە دەرگا دەدەم پاشان دەچمە ژوورەوە”.

ھەروەھا دەڵێت”بەھەمان شێوە سەیری مۆبایلی كچەم نەكردووە بەبێ لێدانی دەرگا ناچمە ژوورەوە، تەنانەت كاتێك كەتەمەنی 3ساڵانیش بوو، ئەوە پانتای تایبەت بە خۆیەتی، وەك ھاوسەر و وەك باوكیش بۆم نییە بیبەزێنم”.

Back to top button