مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
خواكوڕك
رۆژی 5/12/2016 راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و داوای هاوکاریی زیاتر لە ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا کۆ بووەتەوە و سوپاسی حکوومەتی ئەو وڵاتەی کردووە، کە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش پشتگیریی کوردستان دەکەن.
هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، لەو کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی ئەمریکا داوای هاوکاریی زیاتری بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.