خشته‌یه‌كى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ راگه‌یاندرا و ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ـی راگه‌یاند، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ 15ى 9ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 6ى وه‌زاره‌تى تەندروستی دابەشدەکرێت.

وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ 16ى 9ى 2019 موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری راشیگه‌یاند بۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ 17ى 9ى 2019 موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەشدەکرێت، بۆیه‌ تاوه‌كو 24 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو بۆ رۆژانى دواتر دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى 453 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا كه‌بریاره‌ رۆژانى داهاتوو ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ خێراتر ده‌بێت

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.
Back to top button