عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

کەمێك لەمەوبەر، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ، عومەری سەید عەلی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژاردەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ٩ی ٢٠١٩ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا، هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجام درا و عومەری سەید عەلی دووبارە بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرایەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  عومەر سەید عەلی 24  دەنگی هێناوە و شۆڕش حاجی کە تاکە کێبڕکێکاری بوو 12  دەنگی  بەدەستهێناوە.

عومەری سەید عەلی، لە ساڵی 1945 لەگەرەکی شێخانی شاری سلێمانی لە دایک بووە   لەساڵی 1992 دا بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  و لەساڵی 2009  بزوتنەوەی گۆڕانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دامەزراندوە، لە25 ى 7 ى 2017  بووە بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەمڕۆش بۆ جاری دووه م هەڵبژێردرایەوە.

Back to top button