بەهۆی هێڕشی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان گەورە كۆمپانیان بەرهەم هێنانی نەوتی سعودیە(ئارامكۆ) ئاگری گرت

لە ماوەی رابردوو چەندین جارە هێڕشسبكرێتەوە سەر كۆمپانیا و بیرە نەوتەكانی سعوددیە كە هێرشەكان لە لایەن وسیەكانی یەمەنەوە ئەنجام دەدرێن, بەهۆی دواین هێڕش بۆسەر گەورە كۆمپانیای ئارامكۆـی  سعودیە لە رێگای فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە زیانێكی زۆر بەر كۆمپانیاكە كەوت دواتر  ئاگرەكە كۆنتڕۆلكرا .
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەو بارەیەوە رایگەیاند،ئەو ئاگرەی كە لە كارگەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەكانی (بەقیق) و (خەریص) كەوتبۆوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوای زەرەرو زیانێكی زۆری ماددی تونرا كۆنترۆڵ بكرێت.

شەوی رابردوو لە سعودیە، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایەسەر دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەكانی (بەقیق) و (خەریص)، كە تایبەت بوون بە كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودی و ئاگری گەورە لە هەردوو كارگەكەدا كەوتەوە.
Back to top button