كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق: فریای پارێزگای بەسرە بكەون رێژەی هەژاری %40ـی تێپەڕاندووە

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگای بەسڕەی خاوەن زۆرترین یەدەگی نەوتی عێراقی گرتەوە, لە بەرامبەر كەمی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ژیانی خەلكی ئەو پارێزگایە رژانە سەرشەقامەكان, پاش رووبەروو بوونەوەو گیان لە دەستدانی ژمارەیەك هاوڵاتی و خۆپیشاندەر, خۆپیشاندانەكان سەركوتكران, كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق  رایدەگەیەنێت %40ـی دانیشتوانی بەسرە لە ژێر هێلی هەژاریدان.

بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی بەسڕای كۆمسیۆنەكە كە تێیدا داوا لە پەرلەمان و حكومەت دەكات چارەسەری بەپەلە بۆ بارودۆخی چینە هەژار و خوار هەژارەكانی پارێزگای بەسڕە بدۆزنەوە، چونكە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە و سەردانە مەیدانیەكاندا دەركەوتوە زیاتر لە 40%ی دانیشتوان، بێكار، كەمدەرامەت، كرێكار و پلە وەزیفیە نزمەكانن و چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

هەروەها نوسینگەكە رونیشكراوەتەوە، هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو چینە نەدۆزراوەتەوە تا ئاستی بژێوی و ژیانیان باشتر بكرێت، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی ئابوری و زیادبونی داهاتی نەوت سەقامگیربوە.

هەروەها نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەسڕە رایگەیاندوە، لە بەدواداچونەكاندا دەركەوتوە كۆتوبەند و باجێكی زۆر لەسەر هاووڵاتیانی هەژارە وەك زیادەی قەرزی بانكی كە بوەتەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان قەرزاری حكومەت بن تەنها بۆئەوەی بتوانن شوێنێك بۆ خۆیان دابین بكەن، كە لە دەربەدەری رزگاریان بێت. هەربۆیە داوا دەكات سەیری بەرژەوەندی تاك بكرێت لە كارو نیشتەجێبون و كەمكردنەوەی باری سەر شانیان، ئەوەش لەرێگەی پێداچونەوەی راستەقینە بە دۆسیەكانی كاری كۆمپانیاكانی نەوت بەشێوەیەك كە رۆڵەكانی بەسڕە دەرفەتی كاریان هەبێت وەك كرێكارە بیانیەكان، كە 3 هێندە و 4 هێندەی خەڵكی بەسڕە موچەیان هەیە، داواش دەكەن زەوی بەسەر رۆڵەكانی پارێزگاكەدا دابەش بكرێت و قەرزیان پێ بدرێت بۆ پشتگیری یەكەكانی نیشتەجێبون و بڕیاری بەپەلە بدرێت بۆ لابردنی بڕی زیادەی سەر قەرزی بانكەكان و تەنها رەمزی بێت.
Back to top button