رۆژی سێشەممە شاندێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی بودجەی 2020 سەردانی بەغدا دەكات
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردا شاندێك بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت پرسی بودجە سەردانی بەغدا بكات, نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا، ئاشكرای دەكات كە شاندی هەرێمی كوردستان سێشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكات.
فارس عیسا، , نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” شاندێكی هەرێمی كوردیستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەبودجەی 2020ی عێراق رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەگاتە بەغدا و سەردانی هەموو لایەنەكانیش دەكەن بە فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانیشەوە”.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا گوتیشی: ” جگە لەس ەردانەكەی شاندی هەرێم, نوێنەرایەتی حكومەت لە بەغدا نامەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین بۆ ئەوەی بانگهێشتی لیژنەكانی نەوت و گاز و دارایی و یاسایی بكەین تا سەردانی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی كوردستان كۆببنەوە”.