بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان،سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی دەکات

ڕۆژی شەممە 14ـی 9ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

 

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی كرد.

Back to top button