وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له بودجه‌ی گشتی عێراق نرخی یه‌ك به‌رمیل به 50 دۆڵار خه‌ملێندراوه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020ـی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، ئوه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت کاریگەری لەسەر بوودجەی ساڵی 2020ی عێراق دەبێت.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی گفتوگۆداین له باره‌ی پرسی نه‌وت و راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نزیك بووینه‌ته‌وه له رێككه‌وتن.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتیشی: ” له هه‌ولی جدی داین بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کاریگەری لەسەر بوودجەی ساڵی 2020ی عێراق دەبێت”.
وەزیری نەوت ئەوەشی خستە ڕوو، لە بوودجەی ساڵی 2020ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێندراوە.