سروه عهبدولواحیدی خوشكی شاسوار عهبدولواحید واژۆ بۆ پێشمهرگه ناكات
بزانه چ گۆڵێك له كورد كراوه
خواكوڕك
دوای پرۆژهكهی یهكێتی و گۆڕان وكۆمهڵ له بارهی بووجه و مووچهی ههرێمی كوردستان، چهند نهێنیهك لهبارهی ماددهكهی تایبهت به پێشمهرگه ئاشكرا دهبێت، پهرلهمانتارێكیش دهڵێت فێڵێكی گهورهیان لێكراوه.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا رایگەیاند، ئەمینداری وەزارەتی بەرگری عێراق پێی گوتوون “بەو شێوەیەی ئێوە لە بودجەدا نووسیوتانە یەک فلسمان لێ وەرناگرن، چونکە بەشە بودجەکەتان دانەناوە، کە دەڵێن لە چوارچێوەی هێزی وشکانی، ئێمە هێزی وشکانیمان نییە”.
شاخهوان عهبدوڵا پهرلهمانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی دهڵێت، “ئێمە پێشنیاری جێگیرکردنی 100 هەزار پێشمەرگەمان لە بودجەی سیادی کرد، واتە لە دەرەوەی 17%ـی بودجە، هەموو ئامانجەکەمان ئەوەبوو، ئەو مووچەیەی بە پێشمەرگە دەدرێت بۆ حکومەت بگەڕێتەوە، حکومەتیش دەیتوانی لە مووچەی دیکە خەرجی بکاتەوە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا، دەپرسێت “بۆچی یەکێتی، گۆڕان و کۆمەڵ لەسەر جێگیرنەکردنی ئەو پێشنیازە لەگەڵ ئێمە پاشەکشەیان نەکرد، لە کاتێکدا ئێمە رێککەوتبووین مووچەی 100 هەزار پێشمەرگە جێگیر بکەین و، ئەگەر نەکرا بکشێینەوە، بەڵام ئەوان نەکشانەوە”.
ههروهها دهشڵێت، “ئەو خەڵکەی دەڵێت بودجەمان بۆ پێشمەرگە دابینکردووە، دەبێت مانگی یەک، پێشمەرگە روو لە بارەگاکانی ئەوان بکات و بڵێت کوا مووچەی من؟ کاتێک ئەندام پەرلەمانێک دێت و دەڵێت: پارتی لەگەڵ مووچەی پێشمەرگەدا نەبووە. ئەو ئەندام پەرلەمانە خۆم داوام لێکردووە، کە سرووە خانە و ئەندامی پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕانە پێمگوتووە واژۆ بۆ پێشمەرگە بکە، بەڵام ئامادە نەبووە بیکات، نەک هەر من کاک وشیار، ئەندامی فراکسیۆنەکەی خۆیانە و پێی گوت بۆ پێشمەرگە واژۆی بکە، کەچی واژۆی نەکرد، خەڵکێک کە بۆ پێشمەرگە واژۆ نەکات و بە پێشمەرگە بڵێت: ملیشیا، بڕواناکەم ئەمڕۆ بێت و لەگەڵ من لە یەک سەنگەردا بووەستێت و بودجە بۆ پێشمەرگە دابین بکات”.
شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی ئەو شتانەی بۆ پێشمەرگە جێگیرکراون لە پرۆژەی بودجە، دەڵێ “ئەوەی ئێستا لە پرۆژەی بودجە جێگیر کراوە، هیچ
قازانجێک بە پێشمەرگە ناگەیێنێت، شیعەکان لە وەڵامی ئێمە بۆ ئەو پرۆژەیە، ئەندامێکی لێژنەی دارایی، کە هەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان دانیشتبوون بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە، کاتێک گوتم با لە بودجەی 2017 دا 100 هەزار بۆ پێشمەرگە دابین بکەین، گوتی کاک شاخەوان دەزانم پێشمەرگە مافی خۆیەتی، هەرچی بڵێ هەر مافیەتی، بەڵام شەقامی من قبووڵی ناکات مووچە بۆ پێشمەرگە دابین بکەم، واتە شەقامی شیعی دژی پێشمەرگەیە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاماژە بەوەش دەدات، ئەوەی لە پرۆژەی بودجە بۆ پێشمەرگە دانراوە، لە وەزارەتی بەرگری شتێک بەناوی هێزە وشکانییەکان نییە، بەڵکو خۆڵیان کردووە بە ناو چاوی کورددا.
ئهو ئهندام پهرلهمانه لهمیانی دیدارهكهی لهكهناڵی رووداو دهشڵێت، “لەو کاتەی سەرۆکی هەموو فراکسیۆنەکان دانیشتبوون دەنگی مۆبایلەکەم کردەوە، گوتم ئەوە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەوەش ئەمینداری وەزارەتی بەرگرییە، دەڵێت: بەو شێوەیەی ئێوە نووسیوتانە یەک فلس لە ئێمە وەرناگرن، چونکە بەشە بودجەکەتان دانەناوە، کە دەڵێن لە چوارچێوەی هێزی وشکانی، ئێمە هێزی وشکانیمان نییە”.