بزانن لە دوای هێرشی حوسیەکان هەناردەی نەوتی سعوودیا چی بەسەر هاتووە؟

 

لە زار سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ، ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات لە دووای ئەوەی ئەمڕۆ حوسیەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دوو پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای ئارمکۆی سعوودی ، ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە .

 

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەو هێرشە کاریگەری نەرێنی لە سەرپاڵاوتنی نزیک بە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت کردوە، واتە نیوەی هەناردەی نەوتی سعوودیا دابەزیوە .

 

کۆمپانی بەرهەم هێنانی سعوودی ناسراو بە ئارمکۆ زەبەلاحترین کۆمپانیای نەوتی جیهانە و لە ساڵی ٢٠١٩ قازانجەکەی لە ٤٦.٩ ملیارد دۆلار تێپەڕیوە .

 

Back to top button