مەسرور بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عومەری سەید عەلی دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی خۆی ئاراستە کرد .
لەم پێوەندی تەلەفۆنیەدا ، مەسرور بارزانی وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ عومەر سەید عەلی لە پۆستەکەیدا ئاواتەخوازی تەبایی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی خواست بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوولاتیانی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجی مەزن .
هاوکات عومەر سەید عەلی لایخۆیەوە وێڕای سوپاس بۆ مەسرور بارزانی دڵنیاییدا کە گۆڕان لە جاران زیاتر لە خەمی خەڵک و کوردستان دادەبێت و پشتگیری گۆڕانیشی بۆ پلانەکانی حکومەت دووپات کردەوە .