تورکیا:  ٢٠٠ بەرپرسی سەربازی دەستبەسەرکران

 

 

فەرمانی دەستبەسەرکردنی ٢٢٢ بەرپرسی سەربازی تورکیا دەرکراوە کە زۆربەیان لە ناوچەی  تورک نشینی قوبرسن ،  بە تاوانی پێوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن کەسایەتی ئاینی تورک لە ئەمریکا

 

ئاژانسی ئاڵمانی دۆیچەوێلە  لە زمان ئاژانسی ئاناتۆلی ئاشکرای دەکات پۆلیس تا ئێستا لە ئەستەمبۆل ٥٣ کەس و لە ناوچەی تورک نشینی قوبرسیش ٥٠ کەسی تریان  دەست بەسەر کردووە .

زۆربەی گومان لێکراوان لە هێزەکانی دەریایی ، ئاسمانی و ویشکانی تورکیان .

 

ئەنقەرە گولەن بە وە تۆمەتبار دەکات دەستی هەبووە لە کودتا سەربازییە سەرنەکەوتووکەی ساڵی ٢٠١٦ .

 

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت تا ئێستا  پتر لە ٣٠ هەزار کەس بە تۆمەتی هاودەستی لە کودتاکەدا دەستبەسەرکراون .

Back to top button