بزانن لە ئیستاشدا رۆژانە چەند خێزانی ئاوارە روو لە کەمپەکانی کوردستان دەکەن ؟

 

زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارە لە ٨ مانگی ئەمساڵدا روویان کردۆتە کەمپەکانی سنووری هەرێمی کوردستان لە خازر و حەسەن شام ،  کە بەشێکی زۆریان ئاوارەی کەمپەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقن

 

ئەوان هۆکاری ئەم کۆچەیان دەگێڕنەوە بۆئەوەی لە کەمپەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئاسایش و ئەمنییەت بوونی نییەو هەردەم لە مەترسیدان .

 

لە دووای گەڕانەوەی ٨٥٠ خێزان لە کەمپەجۆراوجۆرەکانی ناو عێراقەوە بۆ کەمپی خازر و حەسەن شام ، هۆکارەکان دەگێڕنەوە بۆ ژیانی کولەمەرگی و نەبوونی ئاسایش و ئەمنیەت ، بەجۆرێک باس دەکەن کاتێک منالێکیان بزر دەبێت ئێتربە تەمای گەڕانەوەی نێن ، بەڵام لە کەمپەکانی کوردستان هەم باشتریان پێڕادەگەن هەمیش ئاسایشیان سەتا سەتە .

 

Back to top button