چەندین پۆستی پارێزگای هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا دێت

 

پێش ئەوەی دوکتور فرسەت سۆفی وەک پاریزگاری نوێی هەولێر دەست بەکار بێت با س لە گۆڕانکاری پۆستەکانی پارێزگای هەولێر دەکرێت .

 

لەمبارەوە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوکات لە گەڵ دەست بەکار بوونی پاریزگاری نوێ ئاڵ و گۆڕ لە پۆستەکاندا ڕوو دەدات .

 

بە پێی زانیاریەکان گۆڕانکاریەکان بریکاری وەزارەتەکان و بەرێوەبەرەگشتیەکان و قایمقامەکان و بەرێوەبەری ناحیەکان و ئەو پۆستانەش دەگرێتەوە کە بە وەکالەت بەەیوە دەبرێن ، هەروەها باس لەوە کراوە ئەو فەرمانبەرانەی چووار ساڵی بەردەوام لە پۆستێکدا بوون دەگۆڕدرێن و بیر لە خانەنشین کردنی ئەوانەش دەکرێتەوە تەمەنیان چۆتە سەرێ .

 

Back to top button