چۆنیەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە ئاشکرا دەکرێت

 

چۆنیەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا باسێکی گەرمی میدیایی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بووە .

 

لەمبارەوە د. ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەوە لە دەسەڵاتی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراقدا نییە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت ، بۆیە پێویستە سەرۆکوەزیران بڕیاری لە سەر بدات لەدوای ئەوە لیژنەی بوجە واژووی لە سەر دەکات و وەزیری داراییش بۆ چۆنیەتی خەرج کردنی نوسراو بەرز دەکاتەوە .

 

سەفار ئەوەی خستە ڕوو لە ١٥ ی مانگ تا ٢٥ ی مانگ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی دەدات وەک پێ دەچێت لە نێوان ئەم ڕێکەتە دیاریکراوەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکرێت .

Back to top button