حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی تایبەت ڕەوانەی بەغدا دەکات

 

رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە شاندێکی حکومەتی هەرێمی بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو لە بارەی پرسە هەڵپەسێراوەکانی نیوان بەغدا و هەولێر سەردانی بەغدا دەکات .

 

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەمبارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، پلانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەم سەردانانە ئەوەیە ، کێشەکان بە یەکجارەکی لە گەڵ بەغدا یەکلایی کاتەوە .

 

فارس عیسا هەرلەمبارەوە گووتی : کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمجارە لە بەغدا پرسەکانی بوجەو مووچەو نەوت و سەرژمێری تاوتوێ دەکات .

 

بڕیاری ناردنی ئەو شاندە لە رۆژی ١١/ ٩ /٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دیاری کرا .

Back to top button