ترەمپ : لەمەودوا ئەمریکا پاراستنی ئاسایشی سعوودیا لە ئەستۆ دەگرێت
هێرشی حووسیەکانی یەمەن بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیا ، بوو بەهۆی ئەوەی نیو بە نیو هەناردەی نەوتی سعوودیا دابەزین بە خۆیەوە ببینێت ، ئەم رووداوە بوو بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ، ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلوفۆنیدا دڵنیایی بداتە محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیا .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای مەحکوم کردنی هێرشی حوسیەکان بۆ سەر پاڵاوگەکانی ئارامکۆ گووتی ئەم هێرشانە تەنیا بۆ سەر سعوودیا نییەو ئابووری ئەمریکاش دەکاتە نیشانە ، هەر بۆیەش ئەمریکا بە پێویستی دەزانێت ئاسایشی سعوودیا بگرێتە ئەستۆی خۆی و ئامادەیی هەرجۆرە هاوکاریەکی تایبەتە .
هاوکات شازادەی جێنشینی سعوودیا حووسیەکانی بەتیرۆریست ناو بردو گووتی باش دەزانین چۆن ولامیان بدەینەوە و ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە بینەوە