لاشەی مرۆڤ پاش مردن جووڵەی دەمینێت زیاتر لە یەك ساڵ

لە توێژینەوەیەك دا لە ئوسترالیا ئاشکرابوو کەوا لاشەی مرۆڤ زۆر دەجوڵێت لە کاتی شیبوونەوەی ئەمەش پاش چاودێری کردنی لاشەیەك بۆ ماوەی 17 مانگ لە لایەن توێژینەر ئەلیسۆن ویلسۆن و ڕوون بۆوە کە لاشەکە بەردەوام بوو لە جوڵە زیاتر لە ساڵێك ؛

ویلسۆن ئاماژەی دا ئەم ئەنجامە لەوانەیە کاریگەری گرینگی هەبیت لە لێکۆڵینەوەکانی پاش مردنی مرۆڤ هەروەها گوتی ئۆپەراسیۆنی شیبوونەوەی لاشە و ووشك بوونەوەی دەمارەکان هۆیەکە بۆ ئەم جوڵەیە بەتایبەتی جوڵەی قۆڵەکان و ئەم توێژینەوەیە یارمەتی دەر دەبیت لە لێکۆڵینەوەکانی تاوانباری و کارەساتە سروشتیەکان ؛

سەرچاوە : الجزیرە نیت

Back to top button