رۆناڵدۆ سامانەکەی بە کێ دەبەخشێت؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤانتوس ئیتاڵی، وەسێت دەکات دوای مردنی سامانەکەی بە جۆرجینا رۆدریگێزی هاوسەری ببەخشێت.

رۆژنامەیASی ئیسپانی  تایبەت بە هەواڵە وەزرشییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، بڕیارە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاریی وەسێتەکەی، لەگەڵ پارێزەرەکانی لەپایتەختی پورتوگال کۆببێتەوە.

لە ئێستادا رۆناڵدۆ سامانەکەی نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆیە و رۆژنامەکە زانیاری زیاتری دەربارەی ناوەڕۆکی وەسێتەکە ئاشکرا نەکردووە کە دەربارەی بوونی ناوی کوڕە گەورەکەی دۆن لە وەسێتنامەکەدا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە ئێستادا تەمەنی 34 ساڵە و لەساڵی 2016ەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز هەیە دواتر هاوسەرگیریان کرد و منداڵێکیان هەیە.

رۆناڵدۆ کوڕێکی دیکەی هەیە لە دایکێکی دیکە بەناوی”کریستیانو جونیور” کە تەمەنی 9 ساڵە، هەروەها  لەساڵی 2017 دا لە ژنێکی دیکە بووە خاوەنی دوانەیەک بەناوی ” ئیڤا و ماسیو “.

 

Back to top button