“ریال مه‌درید و ئێمباپێ رێككه‌وتوون”
ماڵپه‌ڕی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ریال مه‌درید و كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی رێككه‌وتوون و ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئاشكراده‌كات.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تی “دره‌نگ بێت یان زوو، ئێمباپێ ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید، چونكه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ئێمباپێ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتوون”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیده‌كاته‌وه كه ئێمباپێ مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسانی یانه‌ی پاریسی داناوه كه نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ پاریس سانجێرمان بباته‌وه‌و ئه‌وانیش رێگه‌ی پێبده‌ن بچێته ریال مه‌درید. سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی “ئێمباپێ ده‌یه‌وێ ئه‌مساڵ نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه‌و له هاوینی داهاتوودا به‌ره‌و ریال مه‌درید بڕوات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دوور نییه ئێمباپێ له ساڵانی داهاتوو ببێته ئامانجی یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری هه‌میشه‌یی ریال مه‌درید، به‌ڵام دووپاتیشیده‌كاته‌وه “زۆر زه‌حمه‌ته ئێمباپێ بچێته بارسا، به‌ڵام بۆ ریال مه‌درید وانییه، چونكه رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و ئه‌گه‌ر چامپیۆنزلیگ بباته‌وه خه‌ونی فلۆرێنتینۆ پێرێز دێته‌دی”.