كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای دوو رۆژ بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 39 و سلێمانی و دھۆك 37 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور.