یانەی پیشمەرگەی سلێمانی 16ی ئۆکتۆبەری به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆدا كرد

دوای ئەوەی یانەی زاخۆ و یانەی پیشمەرگەی سلێمانی لە خاڵدا یەکسان دەبوون لە دوا یاریدا ئەگەر هەردوو لاش براوە بوونایە.

بەڵام یانەی زاخۆ بە 14 گۆڵی زایاتر لە پیش یانەی پیشمەرگەی سلێمانیەوە بوو لە دوا یاری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەگەڵ یانەی جیهان رێکەوتنێکی ژێر بە ژێر کراوە بۆ خۆ بەدەستەوە دانی یانەی جیهان بەرامبەر بە پیشمەرگەی سلێمانی بۆ ئەوەی پێش یانەی زاخۆ بکەون.

سەر ئەنجام لە ماوەی 90 خولەکی یاریەکەدا یانەی پێشمەرگە ی سلێمانی لە یاریەکی فرۆشراوی خیانەتکارانەدا بە ئەنجامی 17 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لە یانەی جیهان دەباتەوە و بەم رێکەوتنەش بە دوو گۆڵ پێش یانەی زاخۆ دەکەوێت و نازنامەوەکە بۆخی دەبات.

گریانی یاریزانانی تازەپێگەیشتوانی زاخۆ .. دوای ئەوەی زانیویانه‌ پێشمەرگەی سلێمانی 16ی ئۆکتۆبەری بەسەردا هێناون و ١٧ بە ١ براوە بووە و بە جیاوازی ٢ گۆڵ نازناوەکەیان لە دەست دا!

 

Back to top button