هه‌یسه‌م جبوری: ئامانجی ئێمه‌ و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه

خواكوڕك
 
هەیسەم جبووری، ئەندامی بەرەی چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه‌، “رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە دژی پرۆژه‌كه‌ی بارزانی بووه‌”.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (NNC) عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ڵێت، “پرۆژه‌ی مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی پارێزگاكانی ناو هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی ئیتیحادی نادەستوورەییە و سه‌ركه‌وتوونه‌بووین له‌م هه‌نگاوه‌”.
 
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “بۆیە ناكرێت بودجەی تایبەت بۆ هەر پارێزگایەك لەو پارێزگایانەی هەرێمی کوردستان بە جیا دابین بكەین، بەڵام ئێمە گەیشتینە ڕێگەچارەیەكی تەوافوقیی نێوان هاوپەیمانیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی، بە سیفەتی ئەوەی ئەوان خاوەن ئەم پێشنیارەن، بەوەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی ئیتیحادی بكەن”.
 
هەروەها هەیسەم جبوری دەشلێت “ئەو ڕیككەوتنەی كە دوای نووسینەوەی دەستووری عێراق بۆ یەكەم جار سنوور بۆ ھەرێم دادەنێت ، بە پێشنیاری سێ لایەنی كوردی بووە”
 
جبوری نەیشاردەوە وتی بۆ ئەم پڕۆژەیەش جگە لە فراكسێۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ھیچ كەس و لایەنێك دژی نەوەستاون و دژایەتیان نەكردوە بۆیە دەكرێت بگەینە رێگا چارەیەكی یاسای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سنوری هەرێمی كوردستان و مامەڵەی راستەوخۆی حكومەتی ناوەندی لەگەڵ هەندێك پارێگای ناو هەرێمی كوردستان بێ گەرانەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان .
 
ھاوكات ئەندامێكی لیستی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند كە ھاوپەیمانیەتیەكەمان لە ھەموو كۆبوونەوەكان دژی رێژەی ١٧. /. بووە بۆ ھەریمی كوردستان ،
 
(عواطف نعمه) ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا،  ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ھاوئاھەنگی سێ لایەنە كوردیەكە گرنگە و گەرەنتی مانەوەی عیراق و دەرخستنی راستیەكان پێشكەش بە بودجەی عێراق دەكات رێكەوتنەكەی ئەم دوایەی سێ لایەنەكە تەواو ئاراستەی یاسایی خوی وەرگرتووە تەوافقی سیاسی و نیشتیمانیشی تێدا زۆرباش رەچاوكراوە.
Back to top button