پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، كە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 2019/9/17 بەڕێوە دەچێت.

 ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی-عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 2019/9/17، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن.

لەگەڵ رێزدا..

د.رێواز فایەق حوسێن

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

 

Back to top button