شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
لەسەروبەندی چڕبوونەوەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرە لەمانگی 12ی ئەمساڵ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆی بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كاندید دەكات و گرەنتی سەركەوتنی پێدەدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی ناو یەكێتیەوە دەستیكەوتووە ئەوە ئاشكرا دەكات، زۆربەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی خۆیان بۆ پلەی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كاندید كردووەو لەنێویشیاندا (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)ە و گرەنتی بوون بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێدراوە.