پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو 20 ملیار دینارە دەكات كە بۆ سلێمانی خەرجكراوە
دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 حكومەتی هەرێمی كوردستان 20 ملیار دیناری بۆ سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری خەرجكرد, تا ئێستا نازانرێت شێوازی خەرجی بڕەپارەكە چۆن بووە بۆ ئەم مەبستە پەرلەمان لێژنەیەكی لێكۆلینەوەی پێكهانەوە, دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنیری سلێمانی كۆبوونەوە, ئەندامانی لێژنەی رۆشنبیری و لاوان رایانگەیاند كە تێبینیان لە بارەی چۆنیەتی خەرجكردنی پارەیەكە زۆرە.
لوقمان وەردی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی رۆشنبیری و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی سلێمانی رایگەیاندووە ” لەبەر ئەو تێبینانەی لەبارەی شێوازی خەركردنی پارەی ساڵی 2013 كە بۆ ژێرخانی كلتوری پایتەختی رۆشنبیری خەرجكرا, لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی كۆدەبینەوە, تێبینمان لە رابەری شێوازی خەركردنی پارەكە زۆرە, دوای كۆبوونەوەشمان لەرێگای راپۆرتێك جەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی لێ ئاگاداردەكەینەوە”.
لای خۆیشیەوە پێشەوا هەورامی ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان وتی “كاركردن لەم پرسەدا لێدان لە هیچ كەسێك و بەئامانجگرتنی هیچ لایەنێك نییە، ئەوەی دڵخۆشیكردین ئەوەبوو بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ دەستپێكی كاركردنی لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری بەدواداچونیان كردوە لەبارەی هەندێك كەموكورتی وەكو وەرگرتنی پارە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێك یان شانۆییەك، سەرەڕای ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەن، كە بەرهەمەكەیان بونی نییە و هەوڵیان داوە لە دادگا ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە”.