وەزیری پیلاندانانی عێراق: سەرژمێری گشتی لە كاتی خۆی مانگی 10ـی ساڵای داهاتوو ئەنجامدەدرێت
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا كە سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجامبدرێت و بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پلاندانی راسپارد كە ئامادەكاری سازدانی سەر ژمێری بكات, كە بڕیارە لە مانگی 10ـی 2020 ئەنجامبدرێت, وەزیری پیلاندانان رایدەگەیەنێت ئامادەكاریەكان بەردەوامە و سەرژمێری لە كاتی خۆی بەڕێوەدەچێت”.
نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا رایگەیاند، كە لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوەو لە بارەی ئامادەكاریەكانی سازدانی سەرژمێری گشتی لە عێراقدا كە بڕیارە لە مانگی 10ی ساڵی داهاتوو”.
وەزیری پلاندان گوتیشی: “لە سەرژمێری گشتیدا تێبینی هەموو پێكهاتەكانی عیراق توێژینەوەی لەسەر دەكرێت و بە هەند وەردەگیرێن”.
تائێستا لە عیراقدا هەشت جار پرۆسەی سەرژمێری گشتی ئەنجامدراوە و بۆ یەكەم جار ساڵی 1927 بەڕێوەچوو، دواتر حەوت جاری دیكە پرۆسەكە لە عیراقدا بەڕێوەچوو، دوا سەرژمێری گشتیش ساڵی 1997 ئەنجامدرا.