به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 6/12/2016 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و له چه‌ند خاڵێكیش هۆكاره‌كانی دیاری ده‌كات.
بایكۆت و مانگرتنه‌كانی سلێمانی و ته‌سی له‌به‌ین چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و شاره به‌رده‌وامه و به‌م هۆیه‌شه‌وه دڵشاد عومه‌ر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا دڵشاد عومه‌ر هۆكاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌م خاڵانه گه‌ڕانده‌وه:
یەکەم: ملاملانێی حیزبی و راستگۆنەبوونی حیزبەکان بەرامبەر ئەم بارودخە نەخوازراوە، نەبوونی هەڵوێستی هەر حیزبێک بەجیاو بە دوو ئاراستەی کارکردن پێکەوە، بۆیە ناکرێت شاری سلێمانی بکەنە قوربانی و من تێیدا شەرمەزاربم.
دووەم: نەبوونی زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، زاڵبوونی زمانی زبر و قسەی نەشیا و لەوشارەدا، بەتایبەت لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سانسۆر نەخستنەسەریان بەناوی بوونی رای جیاواز و ئازادی رادەربڕین، ئەوەش ناکرێت سیفەتی پەروەردەکاران بێت.
سێیەم: هەندێک بەرپرسی حیزبی، حکومی، پەرلەمانتاری ئێستا و خولەكانی پێشوو، لە ئاستی دیکەشدا هاتوون ئەسپی خۆیان تاودەدەن و بە هاندانی خەڵک بۆ لەباربردنی پرۆسەی پەروەردە لەو دەڤەرەدا، کە پێموایە ئەوپەڕی خیانەتە بەرامبەر بە خاک و نیشتمان، ئەگەر هەمان هەڵوێستیان هەبووایە بۆ بەگەڕخستنەوەی پەرلەمان و باشترکردنی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئەوکاتە بۆچوونێکی دیکەم دەبوو لەو خاڵەدا.
لە كۆتایی قسه‌كانیشدا دڵشاد عومەر رایگەیاند “ئیدی نابێت بەندەش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیەک بێت کە ژمارەیەک مامۆستای تێدابێت، بوختان و ناوزڕاندن و درۆ پیشەیان بێت، لە کۆتاییدا سوپای سەرجەم هاوڕێ و هاوکارانم دەکەم کە داکۆکیکار بوون لە مافی مامۆستایان”.