عادل عەبدولمەهەدی بڕیارێکی گرینگی لە بارەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرد

 

عادل عەبدولمەهەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای داڕشتنەوەی سەر لەنوێی پەیکەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کردووە و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگەش لە داڕشتنەوە نوێیەکەدا وەک هەموو دەزگا ئەمنیەکانی نوێنەرایەتی خۆی هەبێت .

 

لەم بەڵگە سێ لاپەرەییەدا کە واژووی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پیێوەیە عادل عەبدولمەهدی وەک فەرمانەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەمێنێتەوەو عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵاش جێگری سوپاسالاری عێراق ده‌بێته‌ جێگری عه‌بدولمه‌هدی.

 

وەک لە نووسراوەکەشدا هاتووە ئەم لایەنانەی خووارەوە نوێنەرو ئەندامیان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەبێت ، مەرجی ئەندام و  نوێنه‌ره‌كان له‌ لیوا روكن، لیوا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت

لە ٦ خاڵی تایبەتیشدا ئەرک و دەسەڵاتە سەربازیەکانیش بە ڕوونی دیاری کراوە

– وه‌زاره‌تی به‌رگری.

 

– وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

 

– ده‌زگای دژه‌ تیرۆر.

 

– ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی.

 

– ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی عێراقی.

 

– فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان.

 

– فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی.

 

– فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا.

 

– فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان.

 

– وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

 

– ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

 

Back to top button