(ڤیدیۆ )حوسییەکان دیمەنی بۆردومانکردنی کۆمپانیای ئارامکۆ بڵاودهكهنهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-8.jpg)
هاوکات لە گەڵ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆی بۆردومانی پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حوسیەکانی سەر بە ئێران ، هەڕەشەکانیشیان بەردەوامە
محەممەد بخێتی یەک لە سەرکردایەتی حوسیەکان دەڵێت بۆشایی سیستەمی بەرگری سعوودیا بوو بە هۆی هێرشەکانمان سەرکەوتوو بێت .
هەروەها دەڵیت ئەم هێرشانە هۆشداریەکە بۆئەوەی گەمارۆکان لە سەر یەمەن هەڵبگیرێت .
بخێتی وەک باسی دەکات هێرشەکان بە ٧ فرؤکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوون و هەڕەشەش دەکات ئیتر ئاسمانی سعوودیا هیچکات ئارامی بەخۆوە نابینێت .