ھۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟ 

ھۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە

  • نەخۆشی شەکرە، ئەوانەی نەخۆشی شەکرەییان ھەیە بەردەوام زیاتر میز دەکەن، چونکە لەشی مرۆڤ دەیەوێت ئەو کلۆکۆزە زیادەی لەلەش ھەیە و بەکار نەھاتووە لەناوی ببات.
  • سکپڕی، ئەو ئافەرەتانەی دووگیانن بەھۆی سکپڕی پاڵەپەستۆ دەکەوێتە سەر میزڵدانیان و میزی زیاتر دەکەن.
  • گەورەبوونی پرۆستات. ئەمەش بەتایبەتی لەلای ئەو کەسانەی تەمەنیان گەورە.
  • ئاوسانی مەسانە، نیشانەکانیشی بریتین لە بوونی ئازار لە حەوز و زۆر میزکردن.
  • بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان وەک چارەسەری بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
  • شێرپەنجەی مەسانە.
  • خواردنەوەی ئاوێکی زۆر و زیاد لە پێویست.
  • خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە رێژەیەکی مادەی کافایینی تێدایە.
  • بەرزبوونەوەی رژێنەکانی غودەی دەرەقی .

سەرچاوە | الموضوع

Back to top button