خه‌وتنی دوا نیوه‌ڕوان چی له‌ ته‌ندروستیمان ده‌کات

نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌فتانه‌ دوو جار خه‌وی پاش نیوه‌ڕوانیانکردووه‌، ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ جه‌ڵده‌ که‌مبۆته‌وه‌ .

ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌فتانه‌ دووجار له‌ پاش نیوه‌ڕوان بۆ چه‌ند خوله‌کێک خه‌وتون ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ جه‌ڵده‌ به‌ ڕێژه‌ی %47 که‌میکردووه‌ .

زانایانی زانکۆی لوزان له‌ وڵاتی سویسرا به‌ به‌شداری و چاودێری 2400 که‌س که‌ ته‌مه‌نیان 35 بۆ 74 ساڵ بووه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ماوه‌ی 5 ساڵ به‌رده‌وام بووه‌، چاودێری کاتی خه‌وتن و شکاندنی سه‌رخه‌و له‌ پاش نیوه‌ڕوانی به‌شداربوه‌کانیان کردووه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی 8 کاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ جه‌ڵده‌ و گیرانی بۆرییه‌کانی خوێن که‌متر بووه‌ .

Back to top button