ڤالدیز له‌یه‌که‌م یاری خۆیدا چی لێ هات

ڤیکتور ڤالدیزی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و راهێنه‌ری ئێستای لاوانی هه‌مان یانه‌ له‌یه‌که‌م یاری خۆیدا کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.

له‌یه‌که‌م یاری یانه‌که‌ی له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی پله‌ی دووی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی جیرونا یاری کرد.

له‌و یارییه‌دا ڤالدیزی راهێنه‌ر به‌ هۆی ره‌خنه‌ گرتنی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک کاتێک یاریزاننێکی جیرونا ئه‌نجامیدا له‌لایه‌ن ناوبژیوانی یارییه‌که‌وه‌ کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.

ڤالدیز دوای کرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ ناچاری له‌ شوێنی هانده‌ران له‌ یاریگای یوهان کرویف سه‌یری یارییه‌که‌ی کرد.

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌و یارییه‌دا توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتن تۆماربکات.

Back to top button