پەكەكە ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی كوشت

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پەیەدە ئەندامی كۆمیتەی هەرێمایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا( پەدەكەسێ) دەستگیر دەكات و پاش ئەشكەنجەیەكی زۆر هەردوو چاوی كوێر دەبێت و پاشان پاشان بە برینداری ئازاد دەبێت و دەگەێنرێتە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان گیان لەدەست دەدات.
 
ساڵح یونیس ئەندامی كۆمیتەی ھەرێمی پارتی دوای ئەوەی لە ٢٠١٦/٦/١٦ لەلایەن ھێزەكانی پەكەكە ڕفێنرا لە شاری عامودا بۆ ماوەی چەندین مانگ لەزیندان لەژێر ئەشكەنجەدابوو ھەر بەوو ھۆیەشەوە چاوەكانی لە زیندان لەدەست دا ماوەیەك پێش ئیستا بۆ مەبەستی چارەسەری ھێنرایە ھەولێر بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.
 
ئەمە لەكاتێكدایە بەسەدان كادیر و سەركردەی سیاسی پەدەكەسێ لەلایان پەیەدەوە رفێنراون و لە زیندانە تاریكەكان زیندانی كراون.
15267990_638426309668856_8293330376569014309_n 15356581_638426243002196_5556142351950239517_n
Back to top button