به‌وێنه: ئه‌و ته‌والێته‌ی له ئاڵتونی عه‌یاره 18 دروستکرابوو دزرا

له ناوچه‌ی “ئۆکسفۆردشایه‌ر” له وڵاتی به‌ریتانیا ته‌والێتێك له ئاڵتونی عه‌یاره 18 دروستکرابوو، له‌لایه‌ن چه‌ند دزێکی شاره‌زا دزرا.
ته‌والێته‌که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی ئیتاڵی به‌ناوی “ماوریزیۆ کاتلین” له ئاڵتون دروستکراوه و کێشی نزیکه‌ی 100 کیلۆده‌بێت و نرخه‌که‌ی به 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵمێندراوه و له شوێنێکی مێژویی وه‌ک پارچه‌یه‌کی هونه‌ری دانراوه و کاری ئاسایی خۆشی کردووه.
له ساڵی 2016 ته‌والێته‌که دروستکراوه و جێگیریان کردووه، له‌وکاته‌دا دووپاتکراوه‌ته‌وه که پارچه هونه‌رییه‌که هه‌رگیز نادزرێت به‌ڵام به‌ره به‌یانی ڕۆژی دوێنی چه‌ند دزێکی شاره‌زا دزیویانه و له‌ئێستادا پۆلیس باسیان له‌وه‌کردووه له سنوره‌کان ده‌ریانکردووه ده‌یتوێننه‌وه و دووباره‌ی ده‌یفرۆشنه‌وه.