كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای 48 كاتژمێر رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 39 و دھۆك 37 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 42 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.