پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایى دەخوات
دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دوششەممە 16/9/2019 لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.