نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لەشاندێکى پەرلەمانى لوبنان دەکات

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیموور جونبڵات سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری، دۆخ و پرۆسەى سیاسى لە لوبنان، پەیوەندییەکانى هەولێر ــ بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر لە وڵاتانى ناوچەکە و گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان تاتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا کار و پرۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى و دۆخى ڕەوەندى لوبنانییان لە هەرێمى کوردستان خستە بەر باس و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکان هەرێمى کوردستان و لوبنان کردەوە.

1

 

Back to top button