ئێران ئامادەنین لەگەڵ ترەمپ كۆببینەوە
لەگەڵ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند كە ئامادەن بە مەرج لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆببێتەوە, دەنگۆی كۆبوونەوەی حەسەن رۆحان و ترەمپ لە پەراوێزی كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆرك بڵاو كرایەوە بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی كردەوە كە كۆببنەوە
عەباس موسەوی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، حەسەن رۆحانی هیچ پلانێكی نیە لەگەڵ ترەمپ كۆببێتەوەو و هیچ كۆبونەوەیەك بەڕێوە ناچێت.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ لە تویتێكیدا رەتیكردبۆوە لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، بەبێ مەرج لەگەڵ روحانی كۆببێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردبوو، بۆی هەیە ترامپ بێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ روحانی-دا كۆببێتەوە.